نوچەنێت
رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال لە بەرلینەوە دەگەڕێنێرێتەوە سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتان و کەسایەتی و هاوڕێ و دۆستانی بە خاک دەسپێردرێت.
دوای پێنج ساڵ لە نەخۆش کەوتنی، مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عیراق، رۆژی سێشەممە ٣-١٠-٢٠١٧ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا، بە هۆی نەخۆشی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
بەپێێ لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی، بڕیارە رۆژی هەینی ٦-١٠-٢٠١٧ بگەڕێندرێتەوە شاری سلێمانی و رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتان و کەسایەتی بە خاک بسپێردرێت.
رۆژی شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.