نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-10-2017، سێ رۆژ ماتەمینی گشتی بۆ کۆچی دوایی مام جەلال، راگەیاند.
سکرتارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی بەهۆی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکات و ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنێت.
مام جەلال رۆژی سێشەممە 3-10-2017 لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. بەو هۆیەوە هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە کوردستان راگەیاند.