نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، بە حەوت خاڵ وەڵامی ئەزهەر دەداتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئەزهەر راگەیێندراوێکی لەبارەی گشت‌پرسیی کوردستان بڵاوکردەوە. تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەی خاکی عێراق دەربڕی.
راگەێندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف لە بارەی گشتپرسییەوە، وەڵامی ئەزهەر دەداتەوەو ، بە ناحەقی و هەڵە دەربارەی گەلی کوردستان لێكی دەداتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی ئەوقاف و كاروباری ئایینی چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوامی ھەیە بۆ ئەو دەزگا ئایینییانه‌ی کە بەیاننامە لەسەر گشت‌پرسیی گەلی کوردستان دەردەکرێت، دواینیان بیاننامه‌ی مەشیەخەی ئەزھەر کە لە 2017/10/2 دەریکردووە. سەرەتا بەو فەرموودەی خوای گه‌وره و میھرەبان دەستپێدەکەین کە دەفەرموێت: (وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ).
ئەم بەیاننامەیە پڕە لە ستەم و ناحەقی و رستەی نادروست و ھەڵە دژ بە گەلەکەمان، ئێمە وامان بە ئەزھەر ئومێد دەکرد کە دەستی برایەتی و دڵسۆزی بۆ کوردستان ھەڵچنی لە روانگەی فەرمودی خوای گەورەوە (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ) و چەندین ساڵە په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی كوردستان و ئه‌زهه‌ر ده‌به‌ستێته‌وه كه بنەماکانی برایەتی و رێزگرتن لە یەکتر بووە، به‌ڵام دەرکەوت کە ئەزھەر لە خەیاڵێکدایە و خەمەکانی موسڵمانان لە باسێکی دیکەدایە.
شاراوه نییه لای زانایانی ئه‌زهه‌ر ئه‌و رۆڵه مێژووییه‌ی له چاكسازی ئه‌زهه‌ر له‌لایه‌ن سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كردی، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌زهه‌ر بووه قه‌ڵای مه‌زنی زانسته ئیسلامییه‌كانی میلله‌تی موسڵمان و زانایانی كورد رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له به‌ره‌وپێشخستنی زانسته شه‌رعییه‌كان له میراتی ئه‌زهه‌ر. شیاو نه‌بوو بۆ زانایانی ئه‌زهه‌ر و ئیمامی ئه‌كبه‌ر به‌رگری له بارودۆخێكی سته‌ملێكراو كه داگیركه‌رانی بیانی كه له (سایكس پیكۆ)وه به زنجیره‌یه‌كی نه‌پچڕاو لەماوه‌ی 100 ساڵدا حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ده‌یان‌ویست میلله‌تی كوردی موسڵمان له‌ناوبه‌رن. هه‌روه‌ها شیاو نه‌بوو بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌ی كه رووده‌دات له عێراق له‌و شه‌ڕه تائیفییه‌ی كه حه‌شدی شیعی هه‌ڕه‌شه‌ی ناشیرین به‌رامبه‌ر به میلله‌تی كورد ده‌كات، هه‌ر چۆن له رابردوودا به‌رامبه‌ر به زانایان و خه‌ڵكه‌كانی سوننه‌ی عێراقی كرد.
پاشان جوگرافیای عێراق كه له كتێبه فیقهه ئیسلامییه‌كاندا باسی لێوه كراوه تاكو چیای حه‌مرین و باشووری تكریت زیاتر بڕناكات، باشتر وابوو ئه‌زهه‌ر شاندێكی بۆ كوردستان بناردایه بۆ بیستنی راستییه‌كان له روانگه‌ی فه‌رموودی خواوه ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ).
به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌ده‌ینه‌وه
١.ئێوە باسی تێکچوونی قەڵای سوننە دەکەن بەهۆی سەربەخۆبوونی ئێمە، ئەرێ ئەو زانایانه‌ی ئێوه کە سەردانی کوردستانیان کرد پێتانیان رانەگەیاند، کە بەچاوی خۆیان بینیان کە چۆن کوردستان بووەتە قەڵا و لانەی سوننە دەرکراوەکانی عێراقی شکستخواردوو و سوریا. ئێمە بە شاھێدی زاناکانی خۆتان سوننەمان لە ناوچەکەدا پاراست و پارێزگاریمان له پرنسیپەکانی برایەتی و مانەوه‌ی سوننە کرد بە ئازایەتی و بەرخودانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆینی ئەوان بووەتە ھەوێنی دەوڵەتەکەمان.
٢.ئامۆژگاری پێکەوەژیانمان مەکەن، ئێمە پێشەنگین لەم بوارەدا و لە وەزارەتمان زیاتر له به‌ڕێوه‌بەرایەتییه‌كی گشتی ھەیە تایبەت به ئایینه‌كان و سه‌رجه‌م ئایین و ئاینزاكان نوێنه‌ریان تێیدا هه‌یه، بەڵام خۆ موسڵمانەکانی بەغدا یەکتری قبوڵ ناکەن کە دوو دیوانی تائیفی بە ناوی وەقفی سوننی و شیعی ھەیە، ئەو حکومەتە مه‌زهه‌بیه‌ی کە دەستخۆشی له به‌یاننامەكه‌تان كرد و ئه‌و ھۆکاری ئەم لەیەکترازانه‌یە له‌نێوان سوننه و شیعه، چی ده‌رده‌سه‌ری نه‌بێت به‌سه‌ر سوننه‌یان هێناوه.
٣.پرسیار ده‌كه‌ین ئه‌م گریانه تیمساحییه‌تان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێڕاق چییه كه ئێمه‌ی كورد چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست حكومه‌ته یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقەوە سته‌م و كوشتن و بڕین و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ناڵێنین، كوا هه‌ڵوێستتان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو سته‌مه به‌رامبه‌ر به میلله‌تی كوردی موسڵمان كرا؟
٤.پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوور و شه‌ریعه‌ت داوای مافه‌كانی خۆمان كردووه، به خوێنی شه‌هیدانمان ئازادی و ده‌وڵه‌تی خۆمان داده‌مه‌زرێنین، كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال كه ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی بێ‌تاوان، ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كه زانایانی ئه‌زهه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یان به چاوی خۆیان بینیان كه حكومه‌تی به‌عس ئه‌نجامی دابوو، هه‌روه‌ها بۆردوومانكردنی خه‌ڵكی كوردستان به چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن رژێمی سه‌ددامه‌وه، ئێستاش بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌زهه‌بی به‌غداوه، ئه‌مانه هه‌مووی وایكرد كه میلله‌تی كورد ئه‌و بڕیاره بدات.
٥.زۆر به په‌رۆشن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی برایانی سوننه له عێراق، به‌ڵام خۆ ئه‌و كرداره دڕندانه‌ی كه میلیشا شیعه‌كان دژ به پێكهاته‌ی سوننه له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌یان، كوشتنی زانایانانی ئایینی، داگیركردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانیان، ده‌ركردنی سوننه‌كان له زێدی باب و باپیرانی خۆیان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واریان، پرسیار ده‌كه‌ین كوا به‌یاننامه‌كانتان له‌سه‌ر ئه‌م كرداره قێزه‌وه‌نانه كه زۆر ئه‌سته‌مه سوننه‌یه‌ك بتوانێ له‌شوێنی خۆی به ئارامی په‌رستنی خوا بكات؟ ئایا كریستیانێك ده‌توانێت به‌بێ ترس له كڵێساكه‌ی خۆیدا عیباده‌ته‌كه‌ی خۆی بكات؟ به‌ڵام له كوردستان جیاوازه، هه‌موو په‌رستنێك به ئاسووده‌یی و كارمه‌رانی ئه‌نجامده‌درێت.
٦.باشه له‌پای چی لۆمەی ئێمە دەکەن کە چەند ھاونیشتمانییەک ئاڵای ئیسرائیلیان به‌رزكردووەته‌وه کە بۆچوونی سەرکردایەتی کوردستانی لەسەر نییە، کەچی خۆتان ئاڵای ئیسرائیل به‌سه‌ر سەری عمامەکانتانەوه دەدره‌وشێتەوە و باڵیۆزخانه‌یان بە ئاشکرا له وڵاته‌كه‌تان ھەیە و حەرامە کەس بە تەنیشتیشی رەت بێت، ئێمه چه‌ندین ساڵه ئاڵای فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵده‌كه‌ین و له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانمان به‌رگری له مافه‌كانیان ده‌كه‌ین، ئایا ئه‌مه پاداشتی كرده‌وه‌كانمانه؟ ده‌پرسین بۆ حه‌ڵاڵ بێت بۆ ئێوه‌ی عه‌ره‌ب زیاتر له 20 ده‌وڵه‌تتان هه‌بێت، حه‌رام بێت له ئێمه‌ی كورد كه ژماره‌ی دانیشتووانمان له 40 ملیۆن زیاتره ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت؟ چی له هه‌گبه‌ی ئێوه كه‌م ده‌كاته‌وه؟
٧.پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه ئەو به‌یاننامەیەتان زۆر ھەستی ھاونیشتمانیانی کوردستانی بەرامبەرتان بە نامۆ کرد.. مزگێنی ئەوەتان دەدەینێ کە گەلی کوردستان دوڵەتی خۆی بە خوێنی شەھیدان داده‌مه‌زرێنێت، ده‌وڵه‌تێك بونیاتده‌نێین كه بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و یه‌كتر قبوڵكردن تێیدا ره‌چاو ده‌كرێت.
خوا هیداتتان بدات بۆ رێگه‌ی راست
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی