نوچه‌نێت – خه‌به‌ر 24
عه‌بدوڵڵا گیول، سه‌رۆككۆماری پێشووی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی وای له كورد كرد گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدات، به‌هۆی ئه‌و زولمه دوور و درێژه‌یه، كه لێیان كراوه و هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه و هێرش كردنه سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان به چه‌كی كیمیایی.
گیول گوتیشی، ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی توركیا سه‌باره‌ت به گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌یده‌ن، لێدوانی نه‌رێنین. گوتیشی، گه‌لی كورد له توركیاش بوونیان هه‌یه.
گیول ده‌شڵێت “ئه‌و دۆخه‌ی عێراقی پێگه‌یشتووه، ده‌ره‌نجامی رووداوه‌كانی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه و ده‌ڵێت “به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له دژی كورد له هه‌ڵه‌بجه و رووداوه‌كانی دواتره، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌م دۆخه گه‌یشت”.
گیول جه‌ختی كرده‌وه، كه ده‌بێت هاوڵاتیان و سیاسه‌توانان و رۆژنامه‌وانان ورد بن له لێدوانه‌كانیاندا، چونكه لێدوانه‌كانیان به‌شێك له هاوڵاتیانی توركیا، كه كوردن بریندار ده‌كات. گوتیشی “كاتێك گوێمان له‌م لێدوانانه ده‌بێت، وشه‌ی نابه‌رپرسانه ده‌بیستین، كه هیچ گرنگیه‌ك به‌وه ناده‌ن، كه ئێمه‌ش گه‌لی كوردمان هه‌یه له توركیا، ده‌بێت وریا بین له‌وباره‌یه‌وه، له‌م جوگرافیایه‌دا ده‌بێت هه‌موان سور بن له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری له وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌وانه‌یه، كه وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن”.