نوچەنێت
ئەمڕۆ (سێشەممە 3-10-2017) رێگە نەدرا پەرلەمانتارانی کورد بچنە نێو هۆڵی پەرلەمانەی عێراقەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەلیم جبوری و هاوپەیمانی نیشتمانی پرسی ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی کوردیان تاوتوێکرد و چەند بڕیارێکیان دەرکرد:
1- سەرۆکی پەرلەمان و هاوپەیمانی نیشتمانی داوای ئامادەکردنی لیستێک بەنێو ئەو پەرلەمانتارانەی کورد دەکەن، کە دەنگیان بۆ گشتپرسیی باشووری کوردستان داوە.
2- بەهۆی دەنگدانیان بۆ گشتپرسی، داوای وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی کورد دەکرێت.
3- داوای دادگاییکردنی پەرلەمانتارانی کورد دەکرێت و ئەندامێتیان لە پەرلەمان هەڵپەسێردرا.