
تاڵه‌بانی هۆشداری دەدات ناچاری نەکەن بەوەڵامدانەوە: واز نەهێنن واز دەهێنم
نوچەنێت.
رووداو-الحره
به‌پێی كۆپی نامه‌یه‌ك كه كه‌ناڵی (الحره) بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێردا ده‌ڵێ كه ئه‌وان هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌یان كردووه‌ته وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی و، ئه‌گه‌ر ناچاربكرێ دژی قه‌ناعه‌ته‌كانی بجوڵێته‌وه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
هه‌ر چوار سه‌ركرده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر (مه‌سعود بارزانی- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقییه، ئوسامه نجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و مسته‌فا یه‌عقوبی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ته‌یاری سه‌دری) له رۆژی 10/6/2012 له هه‌ولێر كه هه‌ردوو جێگری تاڵه‌بانی كۆسره‌ت ره‌سول و د.به‌رهه‌م ساڵحیش تێیدا ئاماده‌بوون، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد كه تێیدا پێداگیری له‌سه‌ر متمانه سه‌ندنه‌وه له مالیكی ده‌كه‌ن و ئیدانه‌ی ئه‌و گوشارانه ده‌كه‌ن كه خراونه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كێشانه‌وه‌ی ئیمزاكانیان.
تاڵه‌بانی له وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌دا، كه كۆپییه‌كی له‌لایه‌ن كه‌ناڵی (الحره) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌و خۆیشی ده‌ست له كارده‌كێشێته‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخ ناچاری بكات قه‌ناعه‌ته‌كانی بگۆڕێت.
تاڵه‌بانی له وڵامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی یه‌كه‌م له هه‌ولێر، هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌وه‌بووه كه ئه‌و چونكه سه‌رۆك كۆماره نامه‌كه بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی ئیمزا نه‌كات ، كه فه‌خری كه‌ریم ئاماده‌ی كردبوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ” هه‌روه‌ها رێگه‌م به هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌ش نه‌دا ئیمزای بكه‌ن”. به‌ڵام عه‌دنان موفتی، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی پێشوویدا له‌گه‌ڵ (رووداو)دا گوتی، كه بارزانی به نوێنه‌رایه‌تی پارتی و یه‌كێتی نامه‌كه‌ی ئیمزاكرد و ، تاڵه‌بانی به‌هۆی پۆستی سه‌رۆك كۆمارییه‌وه نامه‌كه‌ی ئیمزا نه‌كرد.
تاڵه‌بانی له‌و نامه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به نامه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێ ” به‌ڵام راستییه‌كه‌ی گوتم ئه‌و نامه‌یه كارتێكی گوشار و ترساندنه و ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیر ره‌تیكرده‌وه پابه‌ندبێ به بنه‌ما و چوارچێوه‌كانی و رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو ، ئه‌وكات داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه”. هه‌ر له‌وخاڵه‌دا تاڵه‌بانی به‌و چوار سه‌ركرده‌یه ده‌ڵێ ” به‌ڵام ئێوه ده‌زانن ته‌ركیزه‌كه له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو و داوا نوێیه‌كانی چاكسازی و هاوبه‌شی و تاكڕه‌وی نه‌كردن بوو له ده‌سه‌ڵاتداریدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا ئه‌وه‌بوو، ئێوه هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌تان كرده كێشانه‌وه‌ی متمانه”.
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی ده‌ڵێ سه‌باره‌ت ” به ژماره‌ی ده‌نگه‌كان(ئیمزاكان) كه گوتتان 170 ده‌نگن، راست نه‌بوو. به‌ڵكو من 160 ده‌نگم وه‌رگرتن و كاتێك لیژنه‌یه‌ك بۆ وردبوونه‌وه له ده‌نگه‌كان دروستكرا، ژماره‌یه‌كی زۆر بروسكه و ته‌له‌فۆنمان بۆ هات له‌لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه كه داوایانده‌كرد ئیمزاكانیان بكوژێنینه‌وه”.
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ ” ئه‌گه‌ر كۆكردنه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌كه بكه‌ین، ئه‌نجامه‌كه ده‌بێته 145 ده‌نگ، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیشی بخرێته سه‌ر ده‌بێته 156 ده‌نگ”.
تاڵه‌بانی ده‌ڵێ ئه‌و مه‌به‌ستی نه‌بووه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه شكست پێبێنێ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووایه ئیمزای په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نه‌ده‌خسته سه‌ر. هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا داوا له لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، ئیستفزازكردن و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ت و سووكایه‌تیپێكردن بۆ ئه‌و رابگرن و ده‌ڵێ ئه‌گه‌رنا ئه‌و خۆی ” وه‌ڵامێكی تێر و پڕی هه‌یه بۆ ئه‌وه”.
تاڵه‌بانی له‌و نامه‌یه‌دا داوای خۆی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ ” ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو و داوا ره‌واكان ره‌تبكه‌نه‌وه ، ئه‌وكات به‌بێ ئیمزای نوێنه‌ران (په‌رله‌مانتاران) متمانه‌ی لێده‌كێشمه‌وه”.
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به چوار خاڵ كردووه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیمزاكردن له‌سه‌ر داوای متمانه سه‌ندنه‌وه له نوری مالیكی: یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌شی زۆرینه‌ی شیعه‌یه ، بۆیه‌ش ناكرێ بازی به‌سه‌ردا بدرێت به كێشانه‌وه‌ی متمانه ، به‌ڵكو به كۆششكردن به قه‌ناعه‌ت پێ هێنانیان به گۆڕینی نوێنه‌ریان بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران. دووه‌م: ” من دژی زۆینه‌ی شیعه و داواكان و مافه‌كانیان نیم و ناشبم، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ته‌یاری سه‌دری، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی چاره‌كێكی نوێنه‌رانی شیعه ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان”. سێیه‌م: ” هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێیڕاگه‌یاندووم كه ئه‌وان به ته‌واوی ئاماده‌ن هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن ، به ره‌چاوكردن و رێزگرتنی رێككه‌وتنی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ولێر”. چواره‌م: ” سه‌رۆك به بێلایه‌نی ده‌مێنێته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كۆده‌نگی نیشتمانی و كۆكردنه‌وه و یه‌كڕیزی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بارودۆخیش وام لێبكات دژی ئه‌و قه‌ناعه‌ته پره‌نسیپییانه‌ی خۆم بجوڵێمه‌وه، ئه‌وكات ده‌ست كێشانه‌وه‌م له سه‌رۆك كۆماریی پێشكه‌شده‌كه‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری خۆم وه‌ك سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی ته‌واوی خۆمه‌وه بجوڵێمه‌وه”.
تاڵه‌بانی هۆشداری دەدات ناچاری نەکەن بەوەڵامدانەوە: واز نەهێنن وازدەهێنم
0
Share.