
مالیکی: ئەگەر دیکتاتۆر بومایە هەموو ئەوانەم ئەکوشت کە واژۆیان لەدژکردووم
نوچەنێت. نەوا
نوری مالكی رایگه‌یاند” ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دكتاتۆر بوایه‌م وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناوده‌برد كه واژۆیان له‌دژی كۆكردۆته‌وه، به‌وه‌ش كۆتایی به‌و قه‌یرانه ده‌هێنا كه ئێستا له‌ئارادایه.
(نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ( مه‌یادین) كه‌له( به‌یروت)وه په‌خشده‌كرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه” گه دیكاتۆر بوایه ئه‌وا ده‌سه‌لاَتی یاسادانان و جێبه‌جێ كاری نه‌ده‌هێشت و رۆژانه له‌م شار‌و له‌و شار پلانی له‌دژ نه‌ده‌گیڕدرا، به‌ڵكو به‌یه‌كجار سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی واژۆیان له‌دژی كۆكردۆته‌وه به‌ئامانجی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی، له‌ناوی ده‌بردن و كۆتایی به‌هه‌موو شتێك ده‌هێنا.
( مالكی) له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌شكردوه كه ئه‌و هیچ كات كه‌سێكی تایفی نه‌بووه، به‌ڵكو به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌خنه له سوننه مه‌زهه‌به‌كان بگرێت و لێیان بدات ڕه‌خنه‌ی له‌شیعه گرتوه‌و لێی داون.
پێویسته بوترێت، لێدوانه‌كانی (نوری مالكی) له‌كاتێكدا دێت كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق وه‌ك ( هاوپه‌یمانی كوردستانی _ لیستی عیراقیه و ڕه‌وت سه‌در) كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كن متمانه له ( مالكی) بسه‌نرێته‌وه، به‌لاَم تائێستا ئه‌و كوتلانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌كۆكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی له‌واژۆی په‌رله‌مانتاران تا پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ( مالكی) بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.