نوچەنێت
دوای راوەستانی بۆ ماوەی پێنج رۆژ، ئەمڕۆجموجوڵی بازرگانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەستیپێکردەوە.
سەرۆكی ژوری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی، سیروان محەمەد رایگەیاند“کاری بازرگانی لەنێوان شارەکانی کوردستان و عێراق ماوەی پێنج رۆژە راوەستاوە. خۆشبەختانە بەھەوڵی یەکێتی ژورە بازرگانییەکانی کوردستان و عێراق و بەدواداچونەکانمان توانرا ئەمڕۆ ڕۆیشتن و ھاتن دەستپێبکاتەوە“.
سیروان محەمەد هەروەها دەڵێت”لەمڕۆ دوشەمەوە بەسەدان ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر لە شارەکانی خواروی عێراقەوە ھاتون بۆ سلێمانی، تا دەستبکەنەوە بەکاری بازرگانی و بردنی کەرەستە بیناسازییەکان و خۆراکییەکان کە ئەمەش جوڵەیەکی گەورە دەخاتەوە بازاڕ و کارە بازرگانییەکان بەردەوام دەبێت“.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتیان و بازرگانان کە بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ ئاسایکردنەوەی کارە بازرگانییەکان.