نوچەنێت
بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، كۆبوونهوهی ئهنجومهنی باڵای ریفراندۆم دهستیپێكرد.
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، لە لایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ، سەرجەم پارت و پێكھاتەكانی ھەرێمی كوردستان تێیدا بەشدارن.
بەگوێرەی هەواڵەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا، تاوتوێی ئەنجامی ریفراندۆم و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان دەکرێت، هاوکات ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان دەخرێنه بهرباس و گفتوگۆ.