تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئیستا وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هیچ بریاریكمان بۆ نه‌هاتوه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و دەڵێت” یه‌كێتی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بریاری خۆی ده‌دات”.
پاش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان ، په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین بریار و راسپارده‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی ڕه‌تكرده‌وه . په‌رله‌مانتارانی كوردی په‌رله‌مانی عێراق دژی ئه‌و بریارانه وه‌ستانه‌وه ، بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیان هه‌ڵپه‌سارد و گه‌ڕانه‌وه كوردستان .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محمد عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق ، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه یان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ به‌غدا ڕایگه‌یاند: تا ئیستا وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هێچ بریارێكمان بۆ نه‌هاتوه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ، به‌ڵام وه‌كو خۆم پێم باشه بگه‌رێینه‌وه بۆ به‌غدا چونكه له دانیشتنمان باشتره له كوردستان ، پیویسته بچینه‌وه و داكۆكی له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و نه‌هیڵین بریاره هه‌ڵه و شۆڤێنیه‌كانیان به ئاسانی تێپه‌ڕێنن .
ناوبراو ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات کە بڕیاره ئه‌مڕۆ ، فراكسیۆنی یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر كۆببێته‌وه و بڕیاری خۆی بدات سەبارەت بە گه‌ڕانه‌وه یان نه‌گه‌ڕانه‌وه و هه‌ر بریارێكی دیكه.
محمد عوسمان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، گه‌رانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد به بڕیای سیاسی ده‌بێت ، چونكه هه‌ر فراكسیۆنێك و مه‌رجه‌عی خۆی هه‌یه بۆ بڕیاردان.