
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
پاش ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 8 مانگ له واده‌ی یاسایی خۆی دواكه‌وت، رۆژی 11-6-2012 خرایه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد، پاشانیش وه‌زیری دارایی و پلاندانان ولاَمی پرسیار‌و ره‌خنه‌كانی لیژنه‌كانی دایه‌وه، به‌دوایدا هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كان ده‌ستی پێكرد و تاوه‌كو ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێش ته‌واو بوونی گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه، به پێویستمان زانی چه‌ند رونكردنه‌وه و پێشنیارێك بخه‌ینه به‌رچاو:
یه‌كه‌م: پێویسته رای گشتی كوردستان و هاولاَتیان و چاودێران دڵنیابن كه بودجه‌ی ئه‌مساڵیش وێرای دواكه‌وتنی له واده‌ی یاسایی و، ناشه‌فافیه‌كی زۆر له داهاتدا، چه‌ندین كه‌لێن و كه‌مو كورتی تێدایه، و، ناهاوسه‌نگی و نا رونی له داهات و خه‌رجیدا درێژ ده‌بێته‌وه.
دووه‌م : ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له سۆنگه‌ی ئه‌ركی پیشه‌یی و نیشتمانی خۆمانه‌وه، له راپۆرت و موداخه‌له‌ی خۆماندا زۆربه‌ی هه‌ڵه ستراتیژی و ته‌كنیكه‌كانی بودجه‌مان خسته‌روو، هه‌روه‌ها بۆ چاكسازی له بودجه‌دا ده‌یان پێشنیاری زانستی و به سودمان ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی حكومه‌ت كرد.
سێهه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی كرده‌یی به‌ره‌و چاكسازی بنرێ و رێ له گه‌نده‌لی و ناشه‌فافی و نا عه‌داله‌تی بگیرێ، داواكارین لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، یا لیژنه‌ی دارایی و یاسایی ته‌كلیف بكرێت، كه سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی لیژنه‌كان و په‌رله‌مانتاران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له راپۆرته‌كانی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هاتوه ره‌چاوبكرێن و به‌ر پرسیارێتی چاكسازی له بودجه‌دا بگرێته ئه‌ستۆ. كه پێمان وایه ئه‌م پێشنیاره خزمه‌ت كردنه به بودجه و رێزلێنانه له كاری پیشه‌ی و رۆلی چاودێری په‌رله‌مان، پێشتریش پێشنیاره‌كه لای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان په‌سند بوو، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر بودجه دوانه‌كه‌وێت.
چواره‌م: داواكارین سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ره‌خنه و سه‌رنجه زانستیه‌كانی په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كان به هه‌ند وه‌ر بگرن و وه‌ك سالاَنی رابردوو نه‌كرێ كه نه‌ك حكومه‌ت ئیلتیزامیان پێوه ناكات ، به‌ڵكو پێشێلكاری ده‌كات و به‌راسپارده‌ش سودێكیان لێ نابینێ، ئه‌گه‌ر وابێت هیچ واتا و نرخێك بۆ تاوتوێكردنی بودجه له‌په‌رله‌ماندا نامێنێته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان ناچار ده‌بین به‌رده‌وام بین له گفتوگۆ و خستنه رووی كه‌م و كورتیه‌كانی و،هه‌ڵوێست وه‌رگرتن.
له‌گه‌ڵ رێزدا…
14-6-2012
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
فراكسیۆنی یه‌كگرتو
فراكسیۆنی ئاینده