نوچە.نێت
ماڵپەری “دیلی میل” بریتانی وێنەی خانمێکی دووگیان، تەمەن 27 ساڵ، بەرەگەز ئەفریقی، و دانیشتوی ئەمریکا، بڵاودەکاتەوە کە لە مانگی ٥ی دووگیانیەکەیەتی.
ئەو ماڵپەرە بیانیە، ئاماژە بەوە دەکات کە” ئەو خانمە دوگیانە مناڵی کیم کاردشیان هەڵگرتوە، بری 75 هەزار دۆلاری لە کیم و کانیەی هاوسەری وەرگرتوە”.
سەرچاوەکە دەشڵێت” ئەو ئافرەتە دووگیانەی بەمناڵی کیم دوگیانە، زۆر هاوشێوەیەی یەکترن لەگەڵ کیم و زۆریش سەرسامە بە خێزانی کیم کاردشیان.
ماڵپەری ناوبراو، ئاشکرایدەکات کە ” بەڵگە نامە لەنێوان کیم وکانیە و دایکە جێگەرەوەکە مۆرا کراوەو کە دەبێت ئەو خانمە بەردەوام ئاگای لە تەندروستی خۆی بێت ، لەکاتی دووگیانیەکەیدا نابێت، مەی بخواتەوە، نابێت جگەرە بکێشێت، نابێت مادەی بیهۆشکەرە بەکار بێنێت، هەروەها ئەو خانمە دووگیانە نابێت لە ئاوی گەرمدا مەلەوانی بکات، هەندێ جۆری ماسی نەخوات و خوارنەوەی گازیش نەخواتەوە.
لەلایەکی تر ، کیم بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت کە عەزیەکی سپی سەرنج راکێشی لەبەر کردوە هەوادارانی سەرسام دەکات.







