نوچەنێت
وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە وتەیەکدا رایگەیاند، بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێم بڕیارێکی سیاسییەو هیچ پەیوەندی بە یاساوە نییە.
ئه‌مڕۆ شەممە ٣٠-٩-٢٠١٧، مه‌ولود باوه موراد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پرسى داخستنى گەشتە ئاسمانییەکانی هه‌رێمى كوردستان، له په‌رله‌مانى كوردستان وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد.
مەولود باوەمراد گوتی، حكومه‌تى عێراق له هيچ بوارێكدا نه‌يده‌توانى بڕيار به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنێت، ته‌نيا له رێگه‌ى داخستنى ئاسمانى هه‌رێمه‌وه نه‌بێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر ئاسمان و هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كاندا هه‌يه.
هاوکات رونیکردەوە، بڕایەی رارتنی گەشتەکان، بڕیارێکی سیاسییەوە و یاسایی نییە، سه‌رجه‌م گه‌شته فڕۆكه‌وانييه‌كانى هه‌رێم به رێنمايى و چاوساغى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى فڕۆكه‌وانى عێراق، ئه‌نجامدراون. حکومەتی عیراق ئەم بڕیارە وەک سزا دژی خەڵکی کوردستان بەکاردێنێت.
وەزیری گواستنەوەو گەیاندن، جەختی کردەوە، کە ئەوان به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵ ناکەن هيچ كه‌سێك بێتە فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى، چونکە”بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان، ئێمه ئيراده‌ى خۆمان راده‌ستى ئه‌وان ناكه‌ين”.