نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ، سکرتێری پەرلەمان دەست لەکار کێشانەوەی خۆی راگەیاند.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، فەخرەدین قادر ، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە پشکی کۆمەڵی ئیسلامی، بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سکرتێری پەرلەمان و ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی وەلامدانەوەی بەغدایە.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەو دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی پێشوودا، بێگەرد تاڵەبانی لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بەشێوەی کاتی کرایە سکرتێری پەرلەمان.