نوچەنێت
سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوا لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات دان بە مافی کورددا بنێت.
کۆشکی ئەلیزێ لە راگەیێندراوێکدا رۆژی چوارشەممە 29-9-2017 رایگەیاند “لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبادی، ئیمانوێل ماکرۆن داوای پاراستنی یەکێتی و خاکی عێراقی کردووە، هەروەها داوای لە عەبادی کردووە، دان بە مافی گەلی کورددا بنێت و لە پەرەسەندنی هەر گرژییەک خۆی بەدوور بگرێت”.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە عەبادی کردووە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 5-10-2017 سەردانی فەرەنسا بکات.