نوچەنێت
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، کاتژمێر شەشی ئەمڕۆ هەینی ٢٩-٩-٢٠١٧، تەواوی گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەوەستن.
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە دەڵێت، راگرتنی گەشتەکان زیانی بۆ خەڵکی کوردستان وعێراقیش دەبێت. لەبەر ئەوە داوای گفتووگۆمان لە حکومەتی عیراق کردووە.
سەبارەت بە راگرتنی جۆری گەشتەکان، تەلار فایەق رونیکردەوە، کە گەشتی سەربازی و شاندە دبلۆماسییەکان، ناوەستن.
هاوکات، بەپێویستی زانی خەڵکێکی زۆر بەهۆی راگرتنی گەشتەکان قەرەبوو بکرێنەوەو گوتیشی، فڕۆکەخانەی هەولێر رۆڵێکی گەورەی لە بەرەوپێشبردنی هێڵی ئاسمانی مەدەنی عێراق هەبووە، بۆیە ئەگەر ئەو بڕیارە بدەن، سێکتەری فڕۆکەوانی 10 ساڵ بۆ دواوە دەگەڕێننەوە.
کاژێر 06:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29-9-2017، مۆڵەتە سێ رۆژییەکەی حکومەتی عێراق بۆ رادهستكردنی فڕۆكهخانهكانی هەولێر و سلێمانی یان وهستاندنی گهشتهكانی دەرەوە کۆتایی دێت، هێڵە ئاسمانییەکانیش بەهۆی ئەو بڕیارەوە گهشتهكانیان راگرتوون.
لە راگەیێندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی روونیکردووەتەوە، تەنیا گەشتەکانی دەرەوە دەوەستن و گەشتە نێوخۆییەکان بەردەوام دەبن، لە حاڵەتی پێویستدا هاونیشتمانی و گەشتیاران دەتوانن لە هەولێر و سلێمانی گەشت بۆ بەغدا بکەن، ئینجا لە بەغداوە بچنە شوێنی مەبەست.