نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
سه‌ره‌ڕای بایكۆت كردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره كورده‌كانه‌وه، به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مانه شیعه باڵاده‌سته‌كه‌ی عێراق، دانیشتنه‌كانی گرێ ده‌دات و بڕیاره‌كانی له دژی گه‌لی كوردستان ده‌رده‌كات، بۆ كۆسپ خستنه به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی گشتپرسی، كه پێش چه‌ند رۆژێك له كوردستان ئه‌نجام درا، له په‌سه‌ند كردنی ئه‌و یاسایانه‌دا پشت به بوونی زۆرینه‌ی شیعه ده‌به‌ستێت، كه په‌رله‌مانی كۆنترۆڵ كردوه، هه‌روه‌ها چه‌ند فراكسیۆنێكی سوننه كه به سوننه‌ی مالیكی ناوده‌برێن و، بۆ ته‌واو كردنی زۆرینه‌ی پێویست بۆ ده‌ركردنی بڕیاره‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنن.
سه‌ره‌ڕای بایكۆتی كورد، به‌ڵام په‌رله‌مانه زۆرینه شیعه‌كه‌ی به‌غدا بڕیاره نادروسته‌كانی له دژی كورد په‌سه‌ند ده‌كات، به‌هۆی ته‌واو بوونی رێژه‌ی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كان، بۆیه پێویسته رێوشوێنی دیكه بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری رێگه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه بگیرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه له قوڵایی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیش بده‌ن.
به‌پێی ده‌ستور، عێراق له دوو حكومه‌ت پێكدیت، حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر، بوونی هه‌موو پێكهاته‌كان له حكومه‌تی به‌غدادا، شه‌رعیه‌تی ته‌واو ده‌داته ئه‌و بڕیارانه، كه له هه‌موو عێراقدا جێبه‌جێ بكرێن، بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مانتارانی كورد و وه‌زیره‌كان و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌ره‌كان بكشێنه‌وه و شه‌رعیه‌ت له‌و بڕیارانه وه‌ربگرنه‌وه كه له دژی گه‌لی كوردستان دراون.
له راستیدا بوونی كورد له به‌غدا له ئێستادا، هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تێدا نییه، كه وایان لێبكات بمێننه‌وه، هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش كوردستان به عێراقه‌وه نابه‌ستێته‌وه، ده‌رچوونی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، ئه‌و تاڵه موهش ده‌پچڕێنێت، كه هه‌ردوولای به یه‌كه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ی ئێستا كۆتایی بێت و عێراق بچێته قه‌یرانێكی سیاسییه‌وه و كوردستان له هه‌ر پابه‌ندبوونێكی ده‌ستوری و یاسایی به به‌غداوه ده‌ربچێت. ئه‌مه‌ش له‌ڕووی سیاسیه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندایه له ئێستادا، ئه‌م دابڕانه ئاماده‌مان ده‌كات بۆ چونه ناو قۆناغی جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق ورده ورده.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسه‌توان و فه‌رمانبه‌رانی كورد له به‌غدا و ده‌رچوونیان له دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردنی حكومه‌تی عێراق، شه‌رعیه‌ت له‌و بڕیارانه وه‌رده‌گرێته‌وه، كه له دژی كورد ده‌ركراون، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق به ته‌واوی كۆتایی دێت، عێراق ده‌چێته قۆناغی فه‌وزای سیاسی و بۆ ده‌رچوون له‌و فه‌وزایه، ده‌بێت حكومه‌تی كتوپڕی رابگه‌یه‌نرێت، به‌مه‌ش كاركردن به ده‌ستوور ده‌وه‌ستێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی شیعه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ی ئێستا “به هاوكاری سوننه‌ی مالیكی و ئێران”، ئه‌و كاته حكومه‌ت كۆده‌نگی نیشتیمانی له‌سه‌ر نابێت و بڕیاره‌كانی شه‌رعیه‌تی ده‌ستورییان نابێت و ته‌نها له ناوچه عه‌ره‌بیه‌كاندا كاریان پێده‌كرێت و په‌یوه‌ندییان به كوردستانه‌وه نابێت.
سێیه‌م: به‌لای كوردستانیشه‌وه، له هه‌موو كاتێكدا پێویستمان به چوونه ناو قۆناغی دابڕانه له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌شێوه‌ی پله به پله، ده‌ست بكرێت به جیابوونه‌وه‌ی سیاسی له عێراق و چونه ناو قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك درێژه‌ش بكێشێت.
بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسه كورده‌كان له داموده‌زگاكانی عێراق له پێویستیه ههنووكهییهكانه له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا، پێش ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی بریارێكهوه، كه په‌رله‌مانی شیعه‌ی به‌غدا په‌سه‌ندی ده‌كات، ده‌ربكرێن و بنێردرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.