نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەبەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەل هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

لەبەیاننامەیەکدا نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو هەواڵانەی رەتدەکاتەوە، کە نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، بەهۆی ئەنجامدانی گشتپرسی لەهەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا پچڕاندبێت. 

هەندێک لە میدیا عێراقییەکان ئەوەیان بڵاوکردبوویەوە، یان كۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا بڕیووە. 

لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە “راپۆرتەکان بەتەواوی نادروستن و هەوڵێکی قێزەوەنە بۆ چارەسەرکردنی چەمکە گشتییەکان”. 

لەبەیاننامەکەدا جەخت لەبەردەوامی پەیوەندییەکانی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەدەسەڵات و بەرپرسە سیاسییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com