تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سكرتێری په‌رله‌مان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێ كراوه و ئه‌ویش به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه ڕازی بووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه داوای ده‌ستله‌كاركێشانەوه له فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مان كرا، ئه‌ویش به‌وه رازی بووه. ده‌شڵێت بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو بخرێته ده‌نگدانه‌وه، قبووڵبكرێت.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی، بڕیاره بێگه‌رد تاڵه‌بانی ببێته سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و جه‌عفه‌ر ئیمنكی و د. یوسف محمد له پۆسته‌كانیان بمێننه‌وه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بڕیاریشە له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان، وه‌ڵامی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بدرێتەوە. هه‌روه‌ها باسی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش ده‌كرێت و هاوكات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌خره‌دین قادر ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.