
هێزەکانی عێراق لە بەغدا فرۆکەیەکی مناڵانیان خستە خوارەوە
نوچەنێت
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ هێزەکانیان فرۆکەیەکی سیخورییان خستۆتە خوارەوە، وتەبێژی چالاکییە مەدەنیەکانیش ئاشکرایکرد، دوای پشکنین دەرکەوت کە فرۆکەی مناڵان بووە.
دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هێزێكی لیوای یه‌كی پۆلیس فڕۆكه‌یه‌كی بچوكی سیخوڕی له‌سه‌ر باره‌گای لیوای یه‌ك خستوه‌ته خواره‌وه.
وتەبێژی فەرماندەیی چالاکییە مەدەنییەکان لەبەغدا، عەقید زیا ئاشکرای کرد” ئەو فرۆکە بچوکەی لە ئاسمانی بەغدا خرایە خوارەوە گومان دەکرا فرۆکەی سیخوری بێت، بەڵام دوای پشنکینی دەرکەوت فرۆکەی یاریی مناڵان بووە”،