نوچەنێت
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هه‌ر ئەنجامێک له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنەوە ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی گشتپرسی بڵاونه‌كرێته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
لە لێدوانێکدا، کە لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌ت رایگەیاند: هه‌ر راپۆرتێك له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاونه‌كرێته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن پارته سیاسییه‌كانی كوردستانیش بڵاوده‌كرێنه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ ئه‌نجامی فه‌رمی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی، چاوه‌ڕوانی راگه‌یەندراوی كۆمیسیۆن بن، کە بڕیارە 72 کاژێر دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بڵاوی بکاتەوە.