خوێندنی باڵا: حکومەت رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆکان دەدات

0

نوچەنێت

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی 1197 دەرچووی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان نیشان دا.

دەقی ڕاگەیاندراوکە:

لەسەر پێشنیازى وەزارتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامەزراندنى (1197) لە دەرچووانى یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆكان نیشان دا، له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌رچووان سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش و به ‌پێی نووسراوی ژماره‌ (4146)، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (20/9/2017)دا به ‌ئیمزای (نێچرڤان بارزانى)، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى ده‌رچووه‌ و، وێنه‌یه‌كی ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کراوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوە بە دامەزراندنى دەرچووانى (یەکەم و دوەم و سێیەم) لەسەر ئاستى پەیمانگه‌ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان له‌ ساڵى خوێندنى (2014-2015)دا،‌ کە ژمارەیان (1197) دەرچووه‌.

وه‌ك له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ لەسەر میلاکى هەمان زانکۆ و پەیمانگه‌کانى خۆیان بە موچە و ناونیشانى شایستە داراییان و بە پێى بڕوانامەکانیان لە ڕێکەوتى دەسبەکاربوونیان كاروباری دامه‌زراندنیان بۆ ڕایی ده‌كرێ.

  له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا وەزارەتى دارایی و ئابوورى ڕاسپێردراوه‌ هەماهه‌نگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بكات بۆ بەدابینکردنى بودجەى پێویست بۆ دامەزراندنیان.

دوای گه‌یشتنی نووسراوه‌كه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، (د. یوسف گۆران)، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوسراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتی كارگێڕی و دارایی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com