تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه به فه‌رمی باس نه‌كراوه و ده‌شڵێت “جڤاتی نیشتمانی دوابڕیار له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان ده‌دات”.
دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی 15-9-2015 و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان، له میدیاكان و له‌سه‌ر زاری هه‌ڵسوڕاوانی گۆرانه‌وه به‌رده‌وام بژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ گۆران دیننه به‌ر باس، به‌ڵام تائێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه هیچ بڕیارێكی فه‌رمی نه‌داوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ساماڵ عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌ڵبژاردنی رێگای ئۆپۆزسیۆن بوون له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه رایگه‌یاند: جڤاتی نیشتمانی بۆ بڕیاردانی هه‌رپرسێكی تایبه‌تمه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه مه‌رجه‌عه، به‌ڵام تائێستا به فه‌رمی هیچ باسێكی بوونه‌وه ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان نه‌هاتووه‌ته ناو كۆبوونه‌وه‌كانی جڤاتی نیشتمانییه‌وه. ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی بڵاوبۆته‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه”.
ساماڵ عه‌بدوڵڵا، سه‌باره‌ت به كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ناو په‌رله‌مان گوتی، تائێستا بڕیارمان نه‌داوه، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه پێمان وایه شێوازی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، نایاسایی بووه له نێوان پارتی و یه‌كێتی دا، سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان ئاماده‌ی كاراكردنه‌وه‌كه نه‌بوون.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بڕیاردانی جڤاتی نیشتمانی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ستافی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه و جڤاتی نیشتمانی بڕیار له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.