نوچه‌نێت – هه‌ولێر
برنارد كۆشنێر، وه‌زیری پێشوو‌ی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسه‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، كه دوێنێ له كوردستان ئه‌نجام درا، داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆشی كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا.
كۆشنێر، كه وه‌ك چاودێرێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرۆسه‌ی گشتپرسی هاتبووه كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر گوتی “دوێنێ رۆژێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو بۆ كورد، كه زه‌مه‌نێكه چاوه‌ڕێی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتی “پرۆسه‌ی چاودێری به‌شێوه‌یه‌كی نایاب به‌ڕێوه‌چوو، پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش زۆر هێمنانه و بێ پێشێلكاری به‌ڕێوه‌چوو”.
كۆشنێر ده‌پرسێت و ده‌ڵێت “تێناگه‌م بۆچی هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كانی جیهان، ئه‌م به‌ند و كۆته‌یان له‌سه‌ر كوردستان داناوه، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا شتێكی سه‌یره و مایه‌ی تێگه‌یشتن نییه”.
كۆشنێر گوتیشی “ده‌بێت ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی جیهان، هه‌لێك بده‌ن به‌م پرۆسه سه‌ركه‌وتووه دیموكراتییه، هه‌روه‌ك چۆن زه‌مه‌نێكه كوردیان بێبه‌ش كردووه له ده‌وڵه‌ت. ده‌بێت ئێستا كار بۆ دروستبوونی بكه‌ن و پشتیوانیان بكه‌ن، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
له كۆتاییشدا گوتی ” له ئه‌مڕۆوه من كوردم”.