
بارزانی و عەلاوی و سەدر: حكومه‌تی عێراق لە وه‌زاره‌ت و ته‌واوی پۆسته ئه‌منیه‌كان تاك لایه‌ن مامه‌ڵه ده‌كات
نوچەنێت
بارزانی و سەدرو عەلاوی، لەبارەی کارە تیرۆرستیەکانی عێراق، بەیاننامەکەی هاوبەش رادەگەیەنن، کە تێیدا پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەخەنە ئەستۆی حکومەتی عێراق و داوا دەکەن”حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌گه‌ل و خاكه‌كه‌ی كار بكات، كه ئه‌و به‌رپرسیاره له پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تیش كه حكومه‌ت له‌باره‌ی ئه‌منیه‌ت و وه‌زاره‌ت و ته‌واوی پۆسته ئه‌منیه‌كان له وڵات‌دا تاك لایه‌ن مامه‌ڵه ده‌كات”.
ده‌قی به‌یاننامه‌کە:
به‌هۆكاری نیشتمانی مرۆڤایه‌تی و یه‌كپارچه‌یی خاكی نیشتمانی و هه‌روه‌ها به هۆكاری هاوبه‌شی وه‌ستان له‌دژی تیرۆردا، كه بۆته په‌تایه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت نیشتمان بنیات بنێته‌وه، ئیدانه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه ده‌كه‌ین كه دوێنێ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقی خۆشه‌وێت روویاندا، داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌گه‌ل و خاكه‌كه‌ی كار بكات، كه ئه‌و به‌رپرسیاره له پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تیش كه حكومه‌ت له‌باره‌ی ئه‌منیه‌ت و وه‌زاره‌ت و ته‌واوی پۆسته ئه‌منیه‌كان له وڵات‌دا تاك لایه‌ن مامه‌ڵه ده‌كات، له هه‌مان كاتدا داواشی لێده‌كه‌ین كه ته‌واوی ئاكامه تائیفیه‌كان به‌لاوه بنێت، كه زیادبوونی توندتیژیه‌كانی میدیایی و مه‌یدانی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش بدات ریزه‌كانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به گه‌ل و سیاسیه‌كانه‌وه یه‌كبخاته‌وه و له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا بۆ پارێزگاریكردن له نیشتمان و بنیاتنانه‌وه‌ی كار بكات، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك دور بخرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت.
له خوای گه‌وره داواكارین شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و برینداره‌كانیش به زووترین كات چاك بكاته‌وه و سه‌بوریش به خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان بدات.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه
سه‌ید موقته‌دا سه‌در