نوچەنێت
بۆ پشتگیری گشتپرسی باشووری کوردستان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکێکی زۆر رژانە سەر شەقامەکان و خۆشی و شایی خۆیان دەربڕی.
رۆژی دووشەممە 26-9-2017 لە باشووری کوردستان پرۆسەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا.
سەرەڕای ئەوەی دەیان هاونیشتمانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون، بەڵام ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی گشتپرسی باشووری کوردستانەوە لە سنە، بانە، مەهاباد، سەقز، مەریوان، بۆکان، کرماشان و زۆربەی شار و شارۆچکەکان بەردەوامە.
چاوەڕواندەکرێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاهەنگ و گردبوونەوەکان دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنی دەنگی “بەڵێ” فراوانتر ببن.


