نوچە.نێت
راگەیاندنە عەرەبیەکانی هەواڵی جیابونەوەی هونەرمەندی و سوری سولاف فواخرجی لەهاوسەرەکەی دەرهێنەر “وائل شەرەف” بڵاو دەکەنەوە، بەڵام سولاف بەنهێنێ ئەم هەواڵەی هێشوەتەوە و رەتی دەکاتەوە.
سەرچاوەبیانیەکان ئاشکرایدەکەن ، کە سولاف بەنهێنی و دوور لەچاوی راگەیاندنەکان لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە،هەرچەند سولاف رەتی دەکاتەوە،
رۆژنامە و ماڵپەرە عەرەبیەکان ئەوەدەخەنە روو کە ” هۆکاری بێدەنگی سولاف لەوبارەوە دەگەرێننەوە بۆ ئەوەی کە سولاف نایەوێت ژیانی شەخسی خۆی تێکەڵ بەهیچ بابەت وکارێک بکات ، جگە لەوە لەبەر هەستی مناڵەکانی نایەوێت هیچ شتێک لەو بارەوە بدرکێنیت بۆ رۆژنامەکان، بۆیە بەردەوام رەتی دەکاتەوە.
لەلایەکی تر زۆرێک پێیان وایە سولاف کەسایەتیەکی نەرم نیانی هەیە ، زۆر قسە وباسی نیە و زیرەکانە وەڵامی بۆ هەموو پرسێک هەیە.