بەرپرسێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان: کێ دەتوانێت مافی دیموکراسیانەی کورد رەتبکاتەوە

0

نوچەنێت

بەرپرسێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەی گشتپرسییەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند و گوتی “مافی چارەی خۆنووسین دەربڕینی شکۆمەندی مرۆڤە و کێ دەتوانێت ئەو مافە لە کورد بسەنێتەوە”.

ئەلفرێد دی زیاس، بەرپرسی پەرەدان بە پرۆسەی دیموکراسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لە توویتەری خۆی کۆمەڵە توویتی لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “مافی چارەی خۆنووسینی واتا دیموکراسی، دیموکراسیش واتا مافی چارەی خۆنووسین”.

ئەلفرێد زیاس، پێداگری لەسەر مافی چارەی خۆنووسین بۆ کورد و تەمیلییەکان و کەتەلۆنییەکان دەکات و دەشڵێت “لە راپۆرتی خۆی یاسای نێودەوڵەتی مافی چارەی خۆنووسی بە تیروتەسەلی بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ناردووە و بەڕوونی شیکردووەتەوە”.

ئەلفرێد لە 1981 تاوەکو 2003 پارێزەر و بەرپرسی باڵای کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بوو، هەروەها سکرتێری کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ بوو. دواتر زیاس بووەتە بەرپرسی سەرپەرشتیکردنی واژۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com