میری ئێزیدییەکان بەشداری لە گشتپرسی دەکات

0

نوچەنێت

میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان بەشداریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ (دووشەممە 25-9-2017) گەلی کوردستان بە هەموو ئایین و نەتەوەکانەوە لە ریفراندۆمی سەربەخۆییدا، بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.

میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان لە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک، بەشداریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد و دەنگی دا.

پێشتر میر تەحسین بەگ لە دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانی لە گشتپرسی گەڕایەوە کوردستان و داوای لە کوردانی ئێزدی لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان کردبوو، بەشداریی ریفراندۆم بکەن و دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com