نوچەنێت
ئەمڕۆ (دووشەممە 25-9-2017) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایدەگەیەنێت، دان بە ئه‌نجامی ئەو گشتپرسییەدا نانێت، کە ئەمڕۆ لە باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت. هۆشداریشیداوه سەبارەت بە هه‌ر رووداوێك، كه کاریگەریی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی توركیا هه‌بێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “له‌كاتێكدا به‌وردی چاودێریی دۆخی گشتپرسییه‌كه ده‌كه‌ین، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێك و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه گروپه تووندئاژۆكان له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و ئاسایشی نیشتمانیمان بكاته ئامانج، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، کە مافی به‌رگریكردنمان ده‌بێت به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌رله‌مانی توركیا پێی‌داوین”.