نوچەنێت
ئەمڕۆ (دووشەممە 25/9/2017)، گەلی کوردستان لە گشتپرسی سەربەخۆییدا بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7/6/2017ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
پرۆسەی دەنگدان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و تێیدا هاوڵاتیان بڕیار لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان یان مانەوە لەژێر سایەی عێراقدا، دەدەن.
ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و هەموو نەتەوە و ئایینەکانی کوردستان بەشداریی تێدا دەکەن.
ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بە بەشداریی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان (جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، کە خۆیان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد)، بڕیاری لێ دراوە.