نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “25ی ئەیلوول رۆژی بڕياردانه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانمان”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکوزیران نێچیرڤان بارزانی:
كوردستانيانى خۆشه‌ويست،
سبه‌ى 25ى ئه‌يلوول رۆژى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييى كوردستان، رۆژى دياريكردنى چاره‌نووسه، رۆژى بڕياردانه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانمان، رۆژى هه‌نگاونانه به‌ره‌و به‌ديهێنانى خه‌ونى هه‌زاران شه‌هيد و ئه‌نفالكراو و كيميابارانكراو و رفێنراو، رۆژى سه‌رخستنى كوردستان و گه‌لى كوردستانه به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانييه‌وه، رۆژى به‌جێگه‌ياندنى ئه‌ركى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌ييمانه، رۆژێكه ده‌بێ تيايدا هه‌موو ناكۆكى و ململانێ و نيگه‌رانييه‌كانمان به‌لاوه بنێنين و به جۆش و خرۆشه‌وه بچينه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و بڵێن: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆييى كوردستان.
كوردستانيانى ئازيز،
سبه‌ى هه‌تا به‌شدارى و ده‌نگى “به‌ڵێ”تان له رێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييدا زياتر بێت، هێزێكى زياتر به كوردستان ده‌ده‌ن و گه‌ره‌نتييه‌كى گه‌وره‌تر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانتان و دروستكردنى كوردستانێكى سه‌ربه‌خۆى به‌هێز ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، بۆيه با هه‌موومان سبه‌ى پێكه‌وه به‌رپرسانه، به ئارامى و له كه‌شێكى شارستانيانه‌ى ئازاد و ديموكراسيدا بڵێن: به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆييى كوردستان. به‌ڵێ بۆ ژيان و داهاتوويه‌كى تازه، به‌ڵێ بۆ په‌يوه‌نديى دۆستانه له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان و له‌گه‌ڵ جيهان.