نوچەنێت
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ دەنگی “بەڵێ” لە گشتپرسیدا راگەیاند.
دوای کەمتر لە 15 کاتژمێر بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گشتپرسی بڵاوکردەوە و دەڵێت “هه‌ركات گشتپرسییش ئه‌نجامدرا، ئێمه ده‌نگمان (به‌ڵێ)یه، چونكه له هه‌ر كوردێكی دڵسۆز بپرسرێ: ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێ؟ بێگومان ده‌ڵێ: (به‌ڵێ)”.
پێشتر گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی چەند جارێک داوای دواخستنی گشت‌پرسیی سەربەخۆیی کوردستانیان کرد و رایانگەیاند، دۆخەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە بەگونجاو نازانن.
دەقی راگەیێندراوەکە
بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری به‌ڕێزی كوردستان
لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به‌پێویستی ده‌زانین له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا به‌كورتیی و روونیی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌مه‌ڕ بابه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌ك
وه‌ك چه‌ندان جار و له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا ڕامان گه‌یاندووه، جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی كوردستانیش وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانی دیكه‌ی دنیا مافی ره‌وای خۆیه‌تی له وڵاتی خۆیدا خاوه‌نی ئیراده و ئیداره‌ی خۆی بێ و ئازاد و سه‌ربه‌خۆبێ و، له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سیاسیی خۆیدا بژی.
دوو
ئێمه وه‌ك زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له (6/4/2014)دا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا پڕۆژه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆمان راگه‌یاند، به‌ڵام بڕیاربه‌ده‌ستان، وه‌ڵام و به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان نه‌بوو!
سێ
سه‌باره‌ت به‌و گشتپرسییه‌ی كه ده‌ویسترێ سبه‌ینێ (25/9/2017)ز به‌ڕێوه‌بچێ، ئێمه چه‌ند جارێك له‌كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كاندا و له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیشه‌وه به‌ده‌نگێكی زوڵاڵ و به راشكاویی بیروڕا و هه‌ڵوێستی خۆمانمان خستووەته‌ڕوو: كه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی نێوخۆیی و هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نه‌كراوه و، بڕیارێكی حیزبیی له‌پشته‌وه‌یه له‌جیاتی یاسایه‌ك، یان بڕیارێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه، بۆیه ئێمه مه‌ترسیی جیددییمان هه‌یه كه سه‌روبه‌ر نه‌گرێ و، بگره له‌سه‌ریشی قه‌رزدار ببینه‌وه، كه‌چی به‌داخه‌وه سه‌رنج و ره‌خنه‌كانی ئێمه و غه‌یری ئێمه‌ش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و هه‌ل و مه‌رجی تێدا ئه‌نجامدرانی ئه‌و پڕۆسه‌یه “كهلهئهسڵدا پرسێكی گشتیی و نیشتیمانییه” وه‌رنه‌گیران!
چوار
كه‌مته‌رخه‌میی بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێمیش له زهمینهسازییكردنی نێوخۆیی و هه‌رێمیی و ده‌ره‌كییدا، بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی زلهێزان و ده‌وڵه‌تانی دنیا و زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێڕاق پاساو ناداته‌وه، كه ئاماده‌نین دان به‌و مافه سرووشتیی و خواڕسكهی گه‌لی كوردستاندا بێنن. ده‌بوو زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ گشت‌پرسیی له‌ناوچه كوردستانییه ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كان كرابایه، كه دیاره نه‌كراوه و ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕۆ ئاژاوه هه‌یه.
پێنج
هه‌ركات گشتپرسییش ئه‌نجامدرا، ئێمه ده‌نگمان (به‌ڵێ)یه، چونكه لهههركوردێكی دڵسۆز بپرسرێ: ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێ؟ بێگومان ده‌ڵێ: (به‌ڵێ)، به‌ڵام لێره‌شه‌وه ده‌ڵێین: به‌رپرسیار له‌به‌رانبه‌ر ده‌رهاویشته‌و ئه‌گه‌ره مه‌ترسیی لێكراوه‌كاندا، ته‌نیا بڕیارده‌رانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ن…
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
4/1/1439ك
24/9/2017ز