نوچەنێت -ئاژانسەکان
گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران رایدەگەیەنێت “لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی عێراق هەموو گەشتێکی ئاسمانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ ئێران راگیراوە و هەروەها هەموو ئەو گەشتە ئاسمانییانەی لە هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام بدرێت، رێگەیان پێ نادرێت لە ئاسمانی ئێرانەوە تێپەڕن”.
کەیوان خوسرەوی گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەڵێت “ئەمڕۆ بەیانی (یەکشەممە 24-9-2017) لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ داخستنی سنوورەکان بەسەر هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە، بەسەرنجدان بە کاریگەر نەبوونی هەوڵە سیاسییە خێرخوازەکانی وڵاتەکەمان و پێداگریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لەو ناوچەیە، لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی عێراق سنووری ئاسمانی ئێران بەسەر هەرێمی کوردستان داخرا”.