نزیکەی 300 هەزار عەرەبی ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای نەینەوا بەشداریی ریفراندۆم دەکەن

0

نوچەنێت

گوتەبێژی فەرمی هۆزە عەرەبییەکانی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، کە نزیکەی 300 هەزار عەرەب بەشداریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.

بڕیارە رۆژی دووشەممە 25/9/2017، پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.

موزاحیم ئەلحوێت، گوتەبێژی فەرمی هۆزە عەرەبییەکانی پارێزگای نەینەوا بە (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە “عەرەبەکانی دەشتی نەینەوا خۆیان بە هاوڵاتی کوردستان دەزانن، دوای رزگارکردنەوەی ناوچەکانیان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، داوایان لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ناوچەکانیان بخرێنەوە سەر هەرێمی کوردستان“.

موزاحیم ئەلحوێت هەروەها گوتوویەتی، نزیکەی 250 – 300 هەزار عەرەبی ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای نەینەوا، بەشداریی پرۆسەی ریفراندۆم دەکەن و داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com