پارێزگاری کەرکوک: مەترسن و بچنە سەر سندوقی دەنگدان

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، رۆژی 25ی ئەیلوول هەلی هەموو ژیانمانە، دەبێت بۆ هەموو دونیای بسەلمێنین، کە خەڵکی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت. مەترسن و بچنە سەر سندوقی دەنگدان بۆ ئەوەی فرسەتی ژیان لەدەست نەدەین”.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا پەردە لەسەر پەیکەرێکی گەورەی پێشمەرگە لە دەروازی کەرکوک لادرا. لە مەراسیمەکەدا نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک گوتارێکی پێشکەشکرد.

لەبارەی گشتپرسی، نەجمەدین کەریم رایگەیاند: “خەڵکی باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان بە هیواوە دەڕواننە رۆژی دووشەممە (25-9-2017)، بۆ ئەوەی کوردانی باشووری کوردستان لەو رۆژە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. ئەمە هەلی هەموو ژیانمانە، دەبێت بۆ هەموو دونیای بسەلمێنین، کە خەڵکی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت، دوای ئەنجامدانی گشتپرسیش گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەستپێدەکرێت”.

پارێزگاری کەرکوک دەشڵێت “ئەوانەی پێماندەڵێن گشتپرسی ئەنجام مەدەن و دوای بخەن، خۆیان دێن بۆ ئەوەی نێوەندگیری بکەن، من دڵنیاشتان دەکەمەوە، هەر ئەمڕۆ هەندێک لەوانە، کە نوێنەرای وڵاتانی گەورەشیان تێدایە ئەو هەستەیان دەربڕیوە، بۆیە با خەڵک ترسی نەبێت، هیوادارم هەموو خەڵکی کەرکوک و کوردستان بە پەرۆشەوە بچنە سەر سندوقی دەنگدان بۆ ئەوەی فرسەتی ژیانمان لەدەست نەدەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com