شاندی باڵای ریفراندۆم: بە بەغدامان گوت دوای گشتپرسی گفتوگۆ دەکەین

0

نوچەنێت

سەرۆکی شاندی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان رایگەیاند، بە بەغدایان گوتووە دوای گشتپرسی گفتوگۆ دەکەن و پرۆسەکەش لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنەمەڤانیدا دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، رۆژ نووری شاوێس، سەرۆکی شاندی کوردستان گوتی “ئێمە بە هەموو لایەکمان راگەیاندووە کە گشتپرسی لە کاتی خۆیدا دەکرێت، هەروەها دوای 25ی ئەیلوول و پێش گشتپرسیش ئامادەی گفتوگۆین”.

لەبارەی وەڵامی لایەنە عێراقییەکان، رۆژ نووری شاوێس بە رووداوی گوت “لایەنە عێراقییەکان  پێیانوایە ناکرێ گفتوگۆ دوای گشتپرسی ئەنجامبدرێ، بەڵام ئێمە بە پێمانگوتن دوای گشتپرسی گفتوگۆ دەکەین”.

لەبارەی گشتپرسی لە کەرکوک، رۆژ نووری شاوێس گوتی “خەڵکی کەرکوک خۆیان بڕیاریانداوە بەشداری گشتپرسی بکەن و  کەس ناتوانێت لەجیاتی خەڵکی کەرکوک بڕیاربدات”.

هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە، نوێنەری یەکێتی لە شاندی کوردستان گوتی “ئەمڕۆ کۆمەڵێک پڕوپاگەندە بڵاوبووەتەوە بۆ دواخستنی گشتپرسی، بەڵام لەسەر داوای هەندێک کادیری یەکێتی گشتپرسی دواناخرێت”.  گوتیشی “یەکێتی بەشداری گشتپرسی دەکات و دەنگی جەماوەرەکەشی بەڵێ دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com