نوچەنێت
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە باس لە ڕازیبوون بە بەدیلەکەی وڵاتان بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم دەکات.
پاش ئەوەی بەناوی پاڤڵ تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتییەوە ئەوە بڵاو کرایەوە، کە گوایە بەدیلەکەی وڵاتان قەبووڵ کراوە و ڕیفراندۆم دواخراوە. بەڵام لە چەندین سەرچاوەی دیکەوە ئەو هەواڵە رەتکراوەتەوە جەختیان لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لەکاتی خۆیدا کراوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ئاماژەی بەوە داوە ”لە ژمارەیەک میدیا و دەزگەی ڕاگەیاندن، لەسەر بنەمای نووسینێکی پاڤڵ تاڵەبانی، دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە پارتی و یەکێتی پاکێجی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمەریکا، فەرەنسا و بەریتانیایان پەسەند کردووە و ڕیفراندۆم ئەنجام نادرێت“.
ئەنجومەنەکە جەختیشی لەوە کردووەتەوە “بە گشت لایەک ڕادەگەیێنین، کە ئەم ھەواڵە ھیچ ئەساسێکی نییە و دوورە لە ڕاستی و ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆی ئەنجام دەدرێت“.