تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو حاجی كاروان و عومه‌ر كۆچه‌ری ڕه‌تكرده‌وه. ده‌شلێت “په‌رله‌مان پاساوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به گونجاو نه‌زانی”.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 23-9-2017 په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئاسایی خۆی دا، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو (حاجی كاروان و عومه‌ر كۆچه‌ر)ی ره‌تكرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، حاجی كاروان، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه، كه برگه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌نده و عومه‌ر كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر داوای خۆمان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان خسته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام لە لایه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بووه‌وه ره‌تكرایه‌وه، به هۆكاری نه‌گونجانی پاساوه‌كانی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، چونكه ئێمه ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان په‌كخرا ده‌ستمان له كاركێشایه‌وه، ناڕازی بووین به داخستنی په‌رله‌مان، بۆیه ئه‌و پاساوه‌مان له ئیستادا نه‌ماوه، چونكه په‌رله‌مان كاراكراوه‌ته‌وه و په‌رله‌مانی كوردستان پاساوه‌كانمانی ره‌تكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به باسنه‌كردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، حاجی كاروان گوتی، حكومه‌ت داوای كاتی لێكردین بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌و بایه‌ته و به‌ڵێنیانداوه، دوای لێكۆڵینه‌وه، داوای په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه، دووباره له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كۆببنه‌وه و له په‌رله‌مانه‌وه بڕیار له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه بكرێت.
حاجی كاروان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ئیستادا په‌رله‌مان ناتوانێ بڕیار ده‌ربكات، چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی یاسایی هه‌یه و ناتوانی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م دانیشتنه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان زیاده‌بوو، چونكه بڕیاروابوو دوای ریفراندۆم دانیشتنی تایبه‌ت به ئاسایكردنه‌وه‌ی سیسته‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ بكه‌ین.