یەکەم دەنگ بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی بەشێوەی ئەلیکترۆنی درا

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتیی داتاکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایدەگەیەنێت، لە وڵاتی چین، یەکەم دەنگ بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی درا.

کۆمیسیۆن وادەی دەنگدانی کوردستانیانی دەرەوەی دیاریکردووە کە لە 23-9-2017ـەوە دەستپێدەکات و لینکی دەنگدان بۆ ئەو مەبەستە کارا دەبێت.

کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی داتاکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە (رووداو)ی راگەیاند “یەکەمین دەنگ بۆ گشتپرسی لە وڵاتی چین درا”.

کاروان جەلال راشیگەیاند، بەهۆی جیاوازی کاتەوە، دەنگدان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە لە وڵاتی چین دەستیپێکرد و یەکەمین دەنگ بۆ گشتپرسی لەو وڵاتە درا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com