کۆمسیۆن ئاگادارییەک بۆ دەنگدەران لە دەرەوەی عێراق بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییەک بۆ دەنگدەرانی کوردستانی لە دەرەوەی عێراق بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات لە رۆژانی (23 تاوەکو 25)ـی مانگی ئەیلوول دەتوانن راستەوخۆ ناوی خۆیان لەڕێگەی ئەم لینکەوە ( www.e-voting.krd ) تۆمار بکەن و دەنگ بدەن کە لە ماڵپەڕی کۆمیسیۆن دانراوە”.

لە ئاگادارییەکەی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان چەند هەنگاوێک بۆ دەنگدەران دانراوە بۆ ئەوەی بەسەرکەوتووی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و دەنگ بدەن.

یەکەم:

* مەرجە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بن و ئێستا لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێبێت.

*تەمەنی 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

* ناوی لە داتا بەیسی (دووەمی) کۆمیسیۆندا هەبێت کە پشتی بە ژمارەی رەگەزنامەی عێراقی بەستووە.

دووەم: هەنگاوەکانی خۆتۆمارکردن و دەنگدان

1. رۆژانی (23 تاوەکو 25 )ـی ئەیلول لەڕێگەی ئینتەرنێت و ئەم لینکە (www.e-voting.krd  ) کە لە ماڵپەڕی کۆمیسیۆن دانراوە دەست بە خۆتۆمارکردن و دەنگدان دەکەیت.

2. دوای داخڵکردنی ناوی سیانی و پارێزگاکە و ژمارەی رەگەزنامەی عێراقی لە ژمارەی مۆبایل نامەیەکت بۆ دێت کە ( ژمارەی نهێنییە) بە ژمارە نووسراوە، راستەوخۆ داخڵی دەکەیت و دەست دەکەیت بە هەنگاوەکانی دیکە.

3. بۆ کارئاسانی دەنگدەرانی کوردستانی هەنگاوەکانی خۆتۆمارکردن و دەنگدان بە هەرسێ زمانی ( کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی) دانراوە.

4. هەر دەنگدەرێک پێشتر خۆی تۆمارکردبێت پێویست ناکات دووبارە ناوی خۆی تۆمار بکاتەوە لەڕێگەی لینی پێشوو دەتوانێ 23 مانگ دەنگ بدات.

5. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بکەن لەڕێگەی ئەم لینکە ( khec.krd) و رێکارەکانی دەنگدانی دەنگدەرانی کوردستان لە دەرەوەی عێراق بخوێنیتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com