نوچەنێت
پرسیارێک، کە بیروڕای گشتی عێراق و چاودێرانی نێودەوڵەتی بە خۆوە خەریک کردووە ئەمەیە، کە متمانەبەخۆبوونی لە رادەبەدەری بارزانی، سەرباری دژایەتی و گوشارە ناخۆیی و جیهانیەکان لە پەیوەندی لە گەڵ ئەنجام دانی ریفراندۆم لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟
بارزانی بە پشت بەستن بە ئیدارەی خەڵکی هەرێمەکە و پێداگریکردنی لە سەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئیدارەی ناوخۆیی عێراق و دەوڵەتەکانی جیهانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ئێستا ئەم پرسیارە لە ئارادایە، کە ئایا تەنها ئیرداەی خەڵکی هەرێمەکە، وەک تەنها پاڵپشتی هێز و پێداگری بارزانییە یان لە پشتەوەی پەردە شتی دیکەش لە ئارادایە؟
نوێنەرێکی پارێزگای نەینەوا رۆژی 18ی سێپتەمبەر لە لێدوانێکدا گوتبووی: ژمارەیەک لە هێزەکانی جیهان لە ئاستی میدیا دژایەتی پرۆسەکە دەکەن، بەڵام لە دانیشتنی ژێربەژێریان لە گەڵ سەرکردایەتی کورد، پاڵپشتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە دەکەن. احمد الجرباء لە ناوبردنی ئەم هێزانە خۆی بواردووە.
لە بەرامبەردا “عثمان فاروق لوغ اوغلو” لە ئەندامانی باڵای پارتی کۆماری، پارتی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵنێریی مێهری ئێرانی گوتووە، کە ئەمریکا و بەریتانیا گرنگترینی ئەو هێزانەن، کە پاڵپشتی پرسی ریفراندۆمن و جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دەکەن.
ئەم لێدوانەی “عثمان فاروق لوغ اوغلو” بە رواڵەت دژ بە لێدوانی فەرمی و توندی ئەمریکی و بەریتانیەکانە، کە دژایەتی خۆیان لە گەڵ ریفراندۆم خستۆتەڕوو، بەڵام “عثمان فاروق لوغ اوغلو” ئەم دژایەتیانەی بە “گازی بێ ددان” شوبهاندووە، کە هیچ ئازارێکی نییە.
لوغ اوغلو گوتوویەتی “ئەگەر بەریتانی و ئەمریکیەکان لە دژایەتیکردن جددین، دەبێ وەک هەمێشە چاوەڕێ بکەین، کە یارمەتیە سەربازی و داراییەکانیان بۆ هەرێمەکە کۆتایی پێ بهێنن، بەڵام وادەردەکەوێ، کە هیچ کام لەمانە تاکوو ئێستا روویان نەداوە و دژایەتیان وەک ئەوە وایە، کە گازێک لە هەرێمە بگرن، بە بێ ددان.
بە دەر لە هەڵوێستی ئەمریکا و بەریتانیەکان، رۆژنامەی تایمزی لەندەن، رۆژی (20ی سێپتەمبەر) لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاند، کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل پشتیوانی لە رەوتی سەربەخۆیی کوردەکان دەکەن. رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی له چاپی دووێنێدا بڵاویکردۆته‌وه، چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌که نووسیویه‌تی، ئیسرائیل به ئاشکرا و سعودیه‌ش به نهێنی، به ته‌واوی پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی زۆریان داوه.
هۆکاره‌کانی پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌ریه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌تانه، بریتییه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌که‌دا هاوپه‌یمانێکی سیاسی و سه‌ربازییان بۆ درووستببێت.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل “بنیامین نه‌تانیاهۆ” به ئاشکرا پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. جگه له سعودیه‌ش، سه‌رۆکی ناوه‌ندی ئیمارات بۆ سیاسه‌ت “ئیبتسام کهتهبی” ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مساڵ خه‌ریکی ئیمزاکردنی لێکتێگهیشتنێکن له نێوان ئیمارات و کوردستان بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین به‌رپرسی ئیمارات به ئاشکرا باسیان له‌و پشتگیرییانهکردووه.
ڕۆژنامه‌که باسی له‌وه‌ش کردووه، کە ئه‌بو زه‌بی به‌هه‌موو توانای سیاسی و داراییه‌وه پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات.
ئەم راپۆرتەی تایمز لە گەڵ راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی “بین النهرین” یەک دەگرێتەوە، کە لە سێپتەمبەری 2015 لە لێکۆڵینەویەکدا رایگەیاندبوو، کە سعودیە لە گەڵ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانە لە عێراق.
راپۆرتەکەی سەنتەری “بین النهرین” پشتی بە لێدوانێکی جەنەڕاڵ “انور العشقی” بەستبوو، یەکێک لە ئەفسەرانی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودیە و سەرۆکی ئێستای ناوەندی دیراساتی ستراتیژی سعودیە لە شاری جەدەی ئەم وڵاتە.
عەشقی لە کۆنفڕانسی ناوەندی پەیوەندیە دەرەکیەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن لە مانگی جولای هەمان ساڵ جەختی کردبووەوە، کە پێکهاتنی حکومەتی سەربەخۆی کوردی لە ناوچەکە یارمەتی بە ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.
بەم پێیە، لەنێو زلهێزەکانی جیهان، ئەمریکا و بەریتانیا و لە نێو وڵاتانی ناوچە، سعودیە و ئیمارات، وەک پشتیوانانی پشتەوەی پەردەی سەربەخۆیی چالاکن، تەنها وڵاتێکیش، کە بە ئاشکرا پاڵپشتی سەربەخۆیی کردبێت، ئیسرائیلە.
ئاژانسی هەواڵنێری سپۆتنیکی روسیا لە راپۆرتێک‌دا، کە رۆژی 9ی سێپتەمبەر بڵاوی کردەوە، لە زاری شارەزایانی کورد و روسیاوە نووسی، کە ئەمریکا هەر وەک ئیسرائیل پشتیوانی لەم گشتپرسیە دەکات.
ئەندری ئاونتکۆف، شرۆڤەکاری ناسراوی روسی بە ئاژانسی سپۆتنیکی گوتووە، کە ئەمریکا تەنها خوازیاری دواخستنی پرۆسەکەیە و بە شێوەی مەبدەئی کێشەی لە سەر ئەنجامدانی ریفرادندۆم نییە. تەنها تێبینییەک، کە هەیانبووە ئەوە بووە، کە کاتەکە گونجاو نییە.