ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێک لەبارەی گشتپرسی کوردستان بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێکی لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت “نیگەرانین لەوەی گشتپرسییەکە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی ناسەقامگیری و کاریگەری نەرێنی هەبێت”.

لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە “ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانن لە پلانی تاکلایەنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەفتەی داهاتوودا”.

ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاندووە “ئەنجومەنی ئاسایش تێبینی ئەوەی کردووە، کە ئەو گشتپرسییە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت، کە ئۆپەراسیۆنەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش، کە کورد رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، بەردەوامە، رەنگە گشتپرسییەکە کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکان و گەڕانەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە عێراق دروست بکات.”

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئەندامانی ئەنجومەن رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرن، داواش دەکەن هەموو کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستووری عێراق و بە گفتوگۆی بونیاتنەرانە و لێکتێگەیشتن بە پاڵپشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چارەسەر بکرێت”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئەندامانی ئەنجومەن تەواوی پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەبڕن بۆ بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنە عێراقییەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com