نەوشیروان مستەفا داوا لە گۆڕانخوازان دەکات دیموکراسیەت لەهەولێر بچەسپێنن

0

پەیامی نەوشیروان مستەفا
بۆ هەڵسوڕاوانی سنوری پارێزگای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان

هاوڕێیان..
هه‌ڵسوڕاوانی‌ سەربەرزی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لە پارێزگای هەولێر..
لە ئەمڕۆوە پێکەوە هەنگاوێکی تر بەرەو پتەوکردنی پەیکەرەی رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان دەنێین، کە بریتیە لە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بازنەکانی ناوشاری هەولێرو سەرجەم قەزاکانی سنوری پارێزگای هەولێر.
هەولێر، چ وەک پارێزگا چ وەک پایتەختی خۆشەویستی هەرێمەکەمان، پێگەیەکی گرنگی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڵاتیانی کوردستان بەگشتی هەیە.
هەولێر مەڵبەندی دروستکردنی بڕیاری سیاسییە، خەڵکی کوردستان لە کەرکوک، دهۆک، سلێمانی، خانەقین، مەخمور، شەنگار و هەمو ناوچەکانی تری کوردستان چاویان لە گەشەی سیاسی و چەسپاندنی نەریتی دیموکراتیە لە هەولێری پایتەخت، کە زەمانەتی پاراستنی فرەیی سیاسیە لەسەر ئاستی هەمو هەرێمی کوردستان.
ئەم پرۆسە دیموکراتیەی ئێوەش.. هەنگاوێکە بەرەو ئەو ئامانجە.
داواکارم لە هەمو بەشداران، سەرپەرشتیاران، پاسەوانان، کاندیدو دەنگدەرانی پرۆسەکە.. بەگیانێکی دیموکراتییەوە وێنەیەکی شارستانی بۆ سەرخستنی ئەم ئەزمونە پێشکەش بکەن و پابه‌ند بن به‌ رێنماییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌.

به‌هیوای‌ سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی‌ باش..

هاوڕێتان
نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
حوزه‌یرانی‌ 2012

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com