نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی رایدەگەیەنێت، بڕیاره ئهمڕۆ ئهنجومهنی باڵای گشتپرسی لەپیرمام كۆببێتهوه و دەشڵێت “لە کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی وڵاتان و ناردنی شاندی هەرێم بۆ بهغدا تاوتوێ دەکرێت”.
بڕیارەی 25-9-2017 باشوری کوردستان گشتپرسی ئەنجام بدات بۆ جیابوونەوە لە عێراق، تائێستاش سەرکردایەتی کورد سورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەکە لەکاتی خۆیدا، خەڵکی کوردستان بەئامادەبوونیان لە بانگەشەی گشتپرسی پشتگیری خۆیان دووپات کردەوە بۆ پڕۆسەکە، ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا و داوا لە پەرپرسانی کورد دەکەن گشتپرسییەکە ئەنجامنەدرێت و دوابخرێت بۆکاتێکی دیکە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئهبو كاروان، ئهندامی ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی هەرێم رایگەیاند: بڕیاره ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-9-2017، كاتژمێر 4ی ئێوارە ئهنجومهنی باڵای گشتپرسی لەپیرمام كۆببێتهوه و گفتوگۆ لهبارهی پرۆسهی گشتپرسی بكات.
ئەبوکاروان گوتیشی “لە کۆبوونەوەکەدا کاردانەوە و ههڵوێستی وڵاتان سەبارەت بەئەنجامدانی گشتپرسی باشوری کوردستان، هەروەها ناردنی شاندی ههرێم بۆ بهغدا تاوتووێ دهكرێت”.