نوچه‌نێت – رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی
رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی له راپۆرتێكیدا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20-9-2017 بڵاوی كردوه‌ته‌وه ئاشكرای كرد، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند خالێكی خستوه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تی ناوه‌ند، له به‌رامبه‌ر دواخستنی ریفراندۆم، كه وا بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوودا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و شه‌ش خاڵی خسته به‌رده‌م حكومه‌تی به‌غداو له به‌رامبه‌ر دواخستنی ریفراندۆم، ئه‌وانیش:
- حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌بێت بودجه‌ی هه‌رێم له ساڵی 2013ه‌وه تا 2017 ره‌وانه بكات.
- ده‌بێت موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدات.
- په‌له بكرێت له جیبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق.
- دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به چاودێری و گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بێت.
- په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌ك ده‌ربكات، كه ماف به هه‌ولێر بدات نه‌وت و گازی هه‌رێم بفرۆشێت و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا.
- گشتپرسی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دواده‌خرێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا داواكارییه‌كانی هه‌ولێری جێبه‌جێ نه‌كرد، ئه‌وا مافی بارزانی ده‌بێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت “حكومه‌تی به‌غدا به‌و داواكارییانه رازی نه‌بووه، هه‌ردوولاش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان رێككه‌وتوون”.