یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی گشتپرسی کوردستانەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، پشتیوانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین. هەروەها ئامادەیی یەکێتی ئەوروپاش بۆ هاوکاریکردنی هەردوولا لەو بارەیەوە “ئەگەر داوایان لێبکرێت”، دەردەبڕێت.

رۆژی چوارشەممە 20-9-2017، فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، لە راگەیێندراوێکیدا پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای بۆ یەکپارچەیی و سەروەری عێراق دووپاتکردەوە.

مۆگێرینی لەبارەی گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان رایگەیاندووە “ئەو گشتپرسییە بێ بەرهەم دەبێت و پێویستە خۆی لێ بپارێزرێت”.

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردوووە و دەڵێت، “ئێمە دان بەوە دەنێین، کە چەندین کێشەی هەڵپەسێردراو لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، ئەوەش پێویستە بە رێگەی ئاشتی و دیالۆگی بەرهەمدار لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن”.

فێدریکا مۆگێرێنی، پێشوازی لە دەستپێشخەری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، هەروەها ئامادەیی یەکێتی ئەوروپاش بۆ هاوکاریکردنی هەردوولا لەو بارەیەوە “ئەگەر داوایان لێبکرێت”، دەردەبڕێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com