بارزانی گەیشتە سلێمانی

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداری و پێشکەش کردنی گوتارێک لە کەرنەڤاڵی گشتپرسی گەیشتە شاری سلێمانی و لە لایەن ژمارەیەک سەرکردەی باڵای یەکێتییەوە پێشوازی لێکرا.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەریەک لە فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، شێخ جەعفەر، حاکم قادر حەمەجان و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەروەها شێخ ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لێ کرا.

 کەرنەڤاڵی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان، کە بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2017 لە یاریگای شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com