نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، كه ڕیفراندۆم ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خواستی خه‌ڵكی كوردستان.
بەگوێرەی ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 19/9/2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ماركۆ كارنیلۆس، باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه ئیتاڵیه‌ی مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌روه‌ها باس له ڕه‌وشی ئه‌و هێزه ئیتاڵیه كرا، كه له به‌نداوی موسڵه به مه‌به‌ستی پارستنی به‌نداوه‌كه و ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵییه‌ی كاری نۆژه‌نكرنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، پوخته‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی قۆناغه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه خرایه‌ڕوو.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ میانگیریكردن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خرانه‌ڕوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه ڕیفراندۆم ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خواستی خه‌ڵكی كوردستان و به پێویستیشی زانی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لته‌رناتیڤێكی جددی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكات.