نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆچه‌ر ساڵح دەکات

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ خانمه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێره‌ڤانی “كۆچه‌ر ساڵح حاجى” ده‌كات، به‌ بۆنه‌ی به‌شداریكردن و خه‌ڵاتكردنی له‌ هه‌ڵمه‌تی جیهانی دژ به‌ هزرى توندڕه‌وى و نالێبوورده‌یى له‌لایه‌ن یونیسكۆ و هاوپه‌یمانی جیهانی هیواوه‌وه، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك زۆری كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی وڵاتان له‌ نیوویۆرك به‌ڕێوه‌چوو.

بەگوێرەی ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌ “ئێوه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانتان، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان كه‌ به‌شداریتان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا كردووه‌ و به‌رگریتان له خاك و گه‌ل و كولتوورى خه‌ڵكى كوردستان له‌ پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یى كردووه‌، بوونه‌ته‌ نموونه‌یه‌كى شانازى بۆ ئافره‌تانى كوردستان و هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكانه‌مان كه‌ باوك و برا و كوڕ و مێرده‌كانیان له‌پێناو ئازادیى كوردستان و به‌ها مرۆییه‌كاندا بوونه‌ قوربانى”.

سڵاو و ڕێز..

ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنتان وه‌ك قاره‌مانێكى هه‌ڵمه‌تى جیهانیى دژ به‌ هزرى تونڕه‌وى و نالێبورده‌یى له‌لایه‌ن یونیسكۆ و هاوپه‌یمانیى جیهانیى هیواوه‌وه‌، مایه‌ى خۆشحاڵى و شانازییه‌. به‌ گه‌رمى پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، له‌ ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ هاوسه‌نگه‌رانتان له‌ كچانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكانه‌ى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا ڕه‌نجیان كێشاوه‌ و قوربانییان داوه‌.

ئێوه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانتان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كى قاره‌مان كه‌ به‌شداریتان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا كردووه‌ و به‌رگریتان له خاك و گه‌ل و كولتوورى خه‌ڵكى كوردستان له‌ پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى كردووه‌، بوونه‌ته‌ نموونه‌یه‌كى شانازى بۆ ئافره‌تانى كوردستان و هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكانه‌مان، كه‌ باوك و برا و كوڕ و مێرده‌كانیان له‌پێناو ئازادیى كوردستان و به‌ها مرۆییه‌كاندا بوونه‌ قوربانى.

ئه‌و خه‌ڵاته‌ى له‌ پێگه‌یه‌كى جیهانیدا و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى دیارى كه‌سایه‌تیى جیهانى، به‌ خۆتان و خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیتان به‌خشرا، خه‌ڵات و ڕێزگرتن و پێزانینێكه‌ بۆ ئازایه‌تی هه‌موو ئه‌و دایك و خوشكه‌ ئازیزانه‌ى كورستان، كه‌ له‌ هه‌ر بوارێكدا بۆ ئازادى و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى و تیرۆر و بۆ به‌ها مرۆییه‌كان تێده‌كۆشن و هه‌موومان شانازى پێوه‌ ده‌كه‌ین.

دووباره‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

19/9/2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com